فه‌ره‌نسا مۆبایل و سۆشیال میدیا له مێرمنداڵان قه‌ده‌غه كرد
تا دێت ژمارەی ئەو وڵاتانەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە هەرزەکاران قەدەغە دەکەن، بەرز دەبێتەوە و وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا هاتە ڕیزیان.
دوای ئوسترالیا وڵاتێكی دیكه‌ی زلهێز، بریاریدا مۆبایل و سۆشیال میدیا له منداڵان و مێرمنداڵان له‌پێناو پاراستنیان قه‌ده‌غه بكات.
ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی گاردیان بڵاویكرده‌وه، یاسادانه‌رانی فه‌ره‌نسا پڕۆژه یاسایەکیان پەسەند کرد کە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن منداڵانی خوار تەمەنی 15 ساڵەوە قەدەغە دەکات، ئەمەش هەنگاوێکە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فه‌ره‌نسا پاڵپشتی دەکات وەک ڕێگەیەک بۆ پاراستنی منداڵان لە کاتی زیادەڕۆیی لەسەر شاشه.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، به‌پێی پڕۆژه یاساکە له قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌كارهێنانی مۆبایلیش قه‌ده‌غه ده‌كرێت. دوای ئه‌م بریاره فه‌ره‌نسا ده‌بێته دووه‌م وڵات له دوای ئوسترالیاوه هه‌نگاوێكی له‌م شێوه‌یه بنێت. هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سۆشیال میدیا، كاتێكی زیاتر له‌دیار شاشه ده‌بن، ڕاسته‌وخۆ زیان له گه‌شه‌سه‌ندی منداڵ ده‌دات و كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی بۆ دروست ده‌كات.
به‌رپرسانی وڵاته‌كه به گرینگییه‌وه له‌م پڕۆژه یاسایه ده‌ڕوانن، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، دەتوانن ژیانی گەنجەکانیان و خێزانەکانیان بگۆڕن، ببنه پێشه‌نگی ئه‌وروپا. سۆشیال میدیا وه‌ك تیكتۆك، سناپچات، ئینستاگرام و پلاتفۆڕمه‌كانی دیكه كاریگه‌ری زیانبه‌خشییان له‌سه‌ر هه‌رزه‌كاران هه‌یه. ئه‌مه تاكه هۆكاره بۆ دابه‌زینی ته‌ندروستی ده‌روونییان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئوسترالیا له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ بڕیاریدا مۆبایل و سۆشیال میدیا له منداڵانی خوار 16 ساڵ قه‌ده‌غه بكات.