تووشبووانی نەخۆشی شەکرە هەستی بیستنییان لەدەست دەدەن
هۆشدارییەکی تەواو گرینگ دەدەرێت بە تووشبووانی نەخۆشی شەکرە
هۆشدارییەکی تەواو گرینگ دەدەرێت بە تووشبووانی نەخۆشی شەکرە کە ئەگەری لەدەستدانی هەستی بیستنییان چوار هێندە زیاترە لە کەسانی ئاسایی.
لە نوێترین توێژینەوەی پزیشکی کە لە لایەن زانایانی زانکۆی بارسێلۆنا ئەنجامدراوە، پەیوەندییەکی نێوان نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو و لەدەسدانی هەستی بیستن ئاشکرا کراوە و دەڵێت: "مەترسی لەدەستدانی بیستن لە تووشبووانی نەخۆشی شەکرە چوار هێندە زیاترە لە چاو کەسانی ئاسایی"، لەم تاقیکردنەوەیە کە زانایان ئەنجامیان داوە زیاتر لە هەشت هەزار کەس بەشدارییان کردییە و ئاشکرا بووە کە ڕێژەی بیستن لە نەخۆشەکان 3.2 دیسیبڵ کەمتر بووە لە کەسانی ئاسایی.
توێژه‌ران ئه‌م دیارده‌یه ڕون ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رزبونه‌وه‌ی درێژخایه‌نی ئاستی شه‌كر له خوێندا ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له شانه‌كانی ورده خوێنبه‌ره‌كانی گوێی ناوه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ستوری په‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی و گه‌یاندنی خوێن ده‌بێت.
تێكچوونی توانای بیستن ده‌توانێت نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ئاڵۆزییه‌كانی بۆرییه‌كانی خوێنی شه‌كره بێت، بۆیه توێژه‌ران پێشنیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، گرنگی به پشكنینی بیستن بدرێت.