چەندین کەس بەهۆی گەستی سەگەوە گیانیان لەدەستدا
سەگی بێلانە دەبنە "مەترسی" و وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: له 2025دا 19 كهس بەهۆی گەستنی سەگەوە گیانیان لە دەستداوە
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ساڵی ڕابردوو 19 حاڵەتی مردن بە گەستنی سەگ تۆمارکراوە، وەزارەتەکە هۆکاری مردنەکانیان ئاشکرا دەکات.
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند، ئەو حاڵەتی مردنانەی تۆمارکراون بەهۆی ئەوەوە بووە ئەو کەسانەی كە سەگ گەستونی درەنگ سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە، ئەمەش بووەتە هۆی تێکچوونی بارودۆخیان و دواتر گیانیان لەدەستداوە.
بەگووتەی سەیف بەدر، ئامارەکان 18 حاڵەتی مردنیان تۆمارکردووە، لەگەڵ رووداوێكی مردنی دیکە کە لەم دواییانەدا لە شاری حلە روویداوە، بەوەش کۆی گشتی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 19.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوە دا، وەزارەتەکەیان نزیکەی 50 هەزار حاڵەتی گەستنی سەگی تۆمارکردووە لە ساڵی ڕابردوودا، کە گەشەیان نەركردووە بۆ نەخۆشی سەگ، بەو پێیەی چارەسەری خۆپارێزی دروستیان وەرگرتووە.