سووپای سووریا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له گه‌ره‌كه كوردییه‌كان ڕاگه‌یاند
سوپای سووریا ڕایگەیاند، وەک دوا دەرفەت، تا کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆ ڕێگە بە دانیشتووانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەدرێت لە ڕێگەی دەروازە دیاریکراوەکانەوە خۆیان دەرباز بکەن
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه شه‌ر و ئالۆزی له‌نێوان سووپای سووریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌ستیپێكردووه و دۆخه‌كه به‌ره‌و مه‌ترسی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت و سووپاش به‌نیازه چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له گه‌ره‌كه كوردییه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕاگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سووپای سووریا بڵاویكرده‌وه، گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییه‌ی شاری حه‌له‌ب بوونه‌ته دوو ناوچه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و هاوشێوه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، بۆیه داوا له هاووڵاتییانی سڤیل ده‌كه‌ین به‌خێرایی ئه‌و گه‌ره‌كانه جێبهێڵن.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه ئاشكرا كراوه، له كاتژمێر 3ـی دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییه‌ی شاری حه‌له‌ب ده‌كه‌ین و وه‌ك ناوچه‌ی داخراو تا پاككردنه‌وه‌ی له هێزه‌كانی هه‌سه‌ده مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه سووپای سووریا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌ستییان به ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له گه‌ره‌كه‌كانی شاری حه‌له‌ب كردووه و سووپا هاوه‌نباران ده‌كه‌ن و درۆنی خۆكوژی به‌كارده‌هێنن، بۆیه‌ش پێویسته ته‌واوی گه‌ره‌كه‌كانی شاری حه‌له‌ب پاكبكرێته‌وه و ڕێكخراوی هه‌سه‌ده سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكووژییه.