پایتەخت

سۆشیال میدیا لە کەسانی خوار 15 ساڵ قەدەغە دەکرێت

سۆشیال میدیا لە کەسانی خوار 15 ساڵ قەدەغە دەکرێت
کورتە

یەکەم وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لە مێردمنداڵان قەدەغە دەکات

لە پێشهاتێکی نوێدا، بەشێک لە وڵاتانی جیهان بە یاسای تایبەت سۆشیال میدیا لە منداڵان و مێردمنداڵان قەدەغە دەکەن و یەکەم وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەنگاوەکانی بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە دەستپێکرد.

 

وڵاتی تورکیا بە فەرمی لە رێگەی پرۆژە یاسایەکەوە کە لەلایەن وەزارەتی خێزان و خزمەتی کۆمەڵایەتییەوە ئامادەکراوە، دەیەوێت سۆشیال میدیا لە کەسانی خوار 15 ساڵ قەدەغە بکات.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، ئامانج لەم کارە کەمکردنەوەی زیانە خراپەکانە لەسەر منداڵان و مێردمنداڵان و رێگا بگیرێت لە بەکارهێنانی منداڵان وەکو ئامرازێکی بازرگانی لە لایەن کۆمپانیاکانەوە.

 

وڵاتی ئوستڕاڵیا، وەکو یەکەم وڵات بە فەرمی سۆشیال میدیای بۆ کەسانی خوار 16 ساڵ قەدەغە کرد و ئێستا چەندین وڵات لە نمونەی فەڕەنسا، دانیمارک، مالیزیا و نەرویج، دەیانەوێت بە هەمان شێوەی ئوستڕاڵیا، سۆشیال میدیا لە منداڵان و مێردمنداڵان قەدەغە بکەن.

 

جیالەم وڵاتانە، هەر یەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا، دەیانەوەت بە رێگەی جیاوز فلتەر بۆ ناوەڕۆکەکانی سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دابندرێت، تاوەکو کەسانی خوار 16 ساڵ نەتوانن دەستیان بە هەموو بابەتێک بگات و وڵاتی چین، لە رێگەی سنوورداکردنی کاتدا، رێگەی لە زۆری بەکارهێنانی سۆشیال میدیا دەگرێت.

06 کانونی دووەم 2026 18:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026