پایتەخت

ئەو کەسانەی دەیانگووت ژنی سەرۆکی فەرەنسا ڕەگەزی نێرە سزا دران

ئەو کەسانەی دەیانگووت ژنی سەرۆکی فەرەنسا ڕەگەزی نێرە سزا دران
کورتە

دادگای تاوانی فەرەنسا، بەتاوانی گێچەڵی ئەلیكترۆنی بە بریگیت ماکرۆنی خانمی یەكەم وڵات، سزای بەسەر 10 كەسدا سەپاند.

دادگەی فەرەنسا ئەو 10 کەسەی سزا دا کە دیانگووت، خانمی یەکەمی فەرەنسا ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە.

ئەمڕۆ دووشەممە دادگەی تاوانی فەرەنسا 10 کەسی بەتاوانی "گێچەڵی ئەلیکترۆنی" سزادا، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە گوایە "خاتوو بریگیت، خانمی یەكەمی وڵاتەکە، لە ڕاستیدا ڕەگەزی نێرە و دواتر ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە".

سزای ئەو 10 کەسە لە مەشقپێکردنیان لە بارەی هۆشداری "گێچەڵی ئەلیکترۆنی" دەستپێدەکات تا سزای 8 مانگ زیندانی.

تاوانبارەکان لە 8 پیاو و 2 ژن پێکدێت و تەمەنیان لە نێوان 41 بۆ 65 ساڵانە، ئەوان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەیانگووت: "بریگیت ماكرۆن، هاوژینی ئیمانۆل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا بە ڕەگەزی نێر لەدایک بووە و دواتر ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە"، هاوکات جیاوازی 24 ساڵەی تەمەنی بریگیتیان لەگەڵ ماکرۆن بۆ تاوانی"منداڵ بازی" دەگەڕاندەوە."

تیفاین ئۆزیێری، کچی خانمی یەکەمی فەرەنسا، لە دادگە شایەتی دا سەبارەت بەوەی کە ژیانی دایکی زۆر خراپ بووە لەوەتەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەراسان دەکرێت، جەختیشی کردەوە کە کاریگەریی ئەم گێچەڵ و هەراسانکردنانە بەسەر هەموو خێزانەکە و تەنانەت نەوەکانی ماکرۆنیشەوە درێژ بووەتەوە.

05 کانونی دووەم 2026 15:46
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026