611 پیاو له‌لایه‌ن ژنان توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه
لە 2025 سەدان پیاو بە دەستی ژنەکانیان توندوتیژییان لە بەرامبەر ئەنجام دراوە
ڕێكخراوی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان ئاماری توندوتیژی پیاوانی له‌لایه‌ن ژنانه‌وه بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای ده‌كات، له ساڵی 2025 به‌دیاریكراوی 611 پیاو له‌لایه‌ن ژنانه‌وه توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بورهان عەلی، سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ته‌نیا له ساڵی 2025 زیاتر له 600 پیاو و به‌دیاریكراوی 611 پیاو سه‌رانی نووسینگه‌كانی توندوتیژی خێزانیان كردووه و سكالایان له‌دژی ژنه‌كانیان تۆماركردووه و زۆرینه‌ی كێشه‌كانیش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان داوایه‌كی پاره‌یه‌كی زۆر بۆ بژێویان ژیانیان له پیاوه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش زۆر جار لێككه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی پیاوان ئاشكرای كرد، به‌شێك له ئافره‌ته‌كان فشارێكی زۆر له‌سه‌ر پیاوه‌كان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانییان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی خێزانی گه‌وره‌ی به‌دوادادێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌نێو خێزان دروست ده‌كات.