ڕوانگەی سەوزی عێراقی: فریای ژینگه‌ی به‌غدا بكه‌ون
هۆشداری له خنكانی هه‌زاران كه‌س له به‌غدا به‌هۆی خراپی ژینگه‌كه‌یه‌وه ده‌درێت
هۆشداری له خنكانی هه‌زاران كه‌س له به‌غدا به‌هۆی خراپی ژینگه‌كه‌یه‌وه ده‌درێت و داوا ده‌كرێت به‌خێرایی بگه‌نه فریای و له چه‌ند مانگی داهاتوو كاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆیی ڕووده‌دات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی خراپی كوالێتی هه‌وای به‌غدا، هه‌وری پیس له ئاسمانی شاره‌كه دروست بووه و ژینگه‌كه‌ی ته‌واو مه‌ترسیدار و ترسناك بووه و هۆكاری سه‌ره‌كی ژینگه‌ی شاره‌كه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ بوونی 10 هه‌زار كارگه‌ی قیر و خشت و ده‌رمان، كه نه‌وتی خاو له‌نێو ئه‌م كارگانه‌دا به‌كارده‌هێندرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی مادده‌ی هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی ژه‌هراوی له‌ڕێی دووكه‌ڵی كارگه‌كانه‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پیسبوونی به‌غدا هه‌یه.
ڕوانگه‌ی عێراقی سه‌وز ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بوونی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار ئۆتۆمبێل له سه‌نته‌ری پارێزگای به‌غدا و نه‌بوونی ڕێژه‌ی پێویستی سه‌وزایی و دروستكردتی سه‌دان باڵەخانەی نیشتەجێبوون و دوکان و مۆڵ كوالێتی هه‌وای به‌غدای به‌ته‌واوی خراپ و پیس كردووه، كه ئه‌مه‌ش له داهاتوودا لێككه‌وته‌ی جیاوازی ده‌بێت.
له كۆتاییدا ڕوانگه‌كه هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر دۆخی كه‌شوهه‌وای به‌غدا هه‌ر به‌م شێوه‌یه بێت، له چه‌ند مانگی داهاتوو سه‌دان هاووڵاتی تووشی خنكان و سكچوون و ڕشانه‌وه و سه‌رئێشه و ده‌یان نه‌خۆشی دیكه ده‌بن و ئه‌مه‌ش به ته‌واوی مه‌ترسیداره و كاره‌ساتی مرۆیی له شاره‌كه‌دا دروست ده‌كات.