ڕێژه‌ی ئاوی به‌نداوی دوكان 7 هێنده زیادی كردووه
بەراورد بە پار ساڵ ڕێژه‌ی ئاوی به‌نداوی دوكان 7 هێنده زیادی كردووه
به‌هۆی كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی چڕی باران بارین ڕێژه‌ی ئاوی به‌نداوی دوكان به‌رز بووه‌ته‌وه و به‌راورد به ساڵی پار ڕێژه‌كه بووه‌ته 7 هێنده و ئاستی ئاوییش بۆ نزیكه‌ی 5 مه‌تر به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌ندازیار كۆچه‌ر جه‌مال، به‌رێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان ڕایگه‌یاند، دوو شه‌پۆله به‌هێزه‌كه‌ی به‌فر و باران كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره و بێ وێنه‌ی له‌سه‌ر ئاوی به‌نداوی دوكان دروست كردووه، به‌جۆرێك به‌راورد به ساڵی پار ڕێژه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه بۆ 7 هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه و جگه له‌وه‌ش ساڵی ڕابردوو 98 ملم باران باری، به‌ڵام ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی باران بارین گه‌یشتووه‌ته 322 ملم.
به‌رێوه‌به‌ری به‌نداوی دوكان ئاشكراشی كرد، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی دوكان به‌ته‌واوی بێ وێنه و سه‌رنجڕاكێشه و له‌ئێستاشدا ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه گه‌یشتووه‌ته 4 مه‌تر و 39 سانتیمه‌تر.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مساڵ به‌نداوی دوكان كار بۆ ئه‌وه ده‌كات بڕێكی كه‌می ئاو به‌ربداته‌وه بۆئه‌وه‌ی له وه‌رزه‌كانی دیكه ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی ئاوی به‌نداوه‌كه بپارێزرێت و وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌ك بۆ كاته پێویسته‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.