950 قوتابی چه‌مچه‌ماڵ ده‌وام ناكه‌ن
دوای ماوەیەک لە وەستانی دەوامی قوتابخانەکانی چەمچەماڵ، پڕۆسەی خوێندن دەستی پێکردەوە، بەڵام هەندێک قوتابی ناتوانن دەوام بکەن
دوای لافاوه كاره‌ساتباره‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و زه‌ره‌رمه‌ندبوونی هه‌زاران كه‌س، تائێستا شه‌ش قوتابخانه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ته‌واو نه‌كراوه و به‌هۆیه‌وه 950 قوتابی بێ به‌ش بوونه له پرۆسه‌ی خوێندن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاسۆ به‌كر، قایمقامی نوێی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند، دوای لافاوه به‌هێزه‌كه‌ی چه‌مه‌چماڵ پرۆسه‌ی خوێندن وه‌ستا و گرفتی بۆ دروست بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌وامی قوتابییان له ته‌واوی قوتابخانه‌كانی سنووری چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی قوتابییان ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن و هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و قوتابخانانه‌ی بیناكه‌یان تێكچوو و لافاو زیانی پێگه‌یاندن ئاشكرای كرد، له‌ئێستادا ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌ش قوتابخانه كراوه و تائێستا به‌ته‌واوی نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه بۆیه 950 قوتابی له‌م قوتابخانانه ناتوانن ده‌وام بكه‌ن و چاوه‌روانی ته‌واوبوونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 9ی 12ی 2025 شه‌پۆلێكی چری باران بارین هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و له چه‌مچه‌ماڵیش ڕێژه‌ی باران بارینه‌كه یه‌كجار زۆر بوو و گرفت بۆ رێره‌وه‌كانی ئاو دروست بوو و به‌هۆیه‌وه‌ش لافاوێكی به‌هێز له چه‌مچه‌ماڵ دروست بوو ئاو چووه نێو هه‌زاران ماڵ و هاووڵاتییانی تووشی زه‌ره‌رێكی گه‌وره بوون.