پایتەخت

100 کەس بەهۆی ژەهراویبوونەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە

100 کەس بەهۆی ژەهراویبوونەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە
کورتە

لە باشووری عێراق لێکۆڵینەوە لە حاڵەتێكی ژەهراووی بوون دەکرێت، کە تێیدا نزیکەی 100 بوونە قوربانی

لە باشووری عێراق بەهۆی خواردنی ژەمە خۆراکێک، کە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە ئامادە کرابوو، دەیان کەس ژەهراوی بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، نزیکەی 100 حاڵەتی ژەهراویبوونی خواردنیان تۆمارکردووە، کە 83 حاڵەتیان لە فەلوجە بوون و ئەوانی دیکەش لە شارۆچکەی یوسفیەی باشووری بەغدا بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندرووستی عێراق، ژەهراویبوونەوکە بەهۆی خواردنی ژەمە خۆراکێک کە لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە دابەشکرابوو، ڕوویداوە.

لە ئێستادا تووشبووەکان لە ژێر چاودێریی وردی پزیشکیدان و دۆخی تەندروستییان جێگیرە، هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی دابەشکەری خواردنەکە و هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

04 کانونی دووەم 2026 10:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026