له سۆران تا شه‌خته بمێنێت پشووش به‌رده‌وام ده‌بێت
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لە بڕیاردانی پشووی فەرمی
په‌روه‌رده‌ی سۆران قوتابییان و مامۆستایان ئاگادار ده‌كاته‌وه، تا شاخته و ئاسته‌نگی هاتووچۆ به‌رده‌وام بێت، پشووه‌كانیش درێژه‌یان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سۆران بڵاویكرده‌وه، لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان بۆ ئەم مەبەستە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابییانی ئازیز، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا ڕاسپێردراون بە ڕاوێژ لەگەڵ قائیمقامی قەزاکەیان کەوا دەستکراوەن لە بڕیاردان بۆ ئەوەی بکرێتە پشوو یاخود نا بەپێی شوێنی جوگرافیا و ڕەوشی کەش و هەوا و ئەگەری دروست بوونی شەختە لە سنورەکەیان.
په‌روه‌رده‌ی سۆران ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، سەبارەت بەو مامۆستا و قوتابییانەی هاتووچۆ دەکەن لە قەزایەکه‌وه بۆ قەزایەکی دیكه لەئەگەری دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ دەتوانن دەوام نەکەن و هیچ و ڕێکارێکی یاسای و کارگێڕیان لەگەل ناگیرێتە بەر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه شه‌پۆلێكی چڕی به‌فر و باران و سه‌رما هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆی شه‌خته و به‌فره‌وه‌ش پشووی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندرابوو.