پشوو كۆتایی هات و دابه‌شكردنی زه‌وی له سلێمانی ده‌ستی پێكرده‌وه
وادەی دەستپێکردنی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی ئاشكرا کرا
وا بریاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو یه‌كه‌مین قۆناغی دابه‌شكردنی زه‌وی له ده‌ورووبه‌ری شاری سلێمانی ده‌ست پێبكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سێ شوێن دیاری كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا له ده‌ورووبه‌ری پارێزگای سلێمانی ده‌ست پێده‌كات و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه فۆرمه‌كه‌ی پر بكرێته‌وه و ڕێككاره پێویستییه‌كانی گرتبێته‌به‌ر ڕاسته‌وخۆ سوودمه‌ندی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره ئاشكراشی كرد، له ناوچه‌ی سۆتكه، تانجه‌رۆ و كه‌ڵه‌وانان پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ده‌ست پێده‌كات و 200 مه‌تر زه‌وی به هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت، كه تائێستا له پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند نه‌بووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ڕۆژی 27ی 3ی 2024 بریاریدا به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی كۆتایی به كێشه‌ی نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێبوون بهێندرێت و ڕێژه‌ی كرێچییه‌تی له هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێبهێندرێت.