باسم به‌دری به‌هۆی كاری هه‌واڵگرییه‌وه له كاندیدكردنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دوورخرایه‌وه
بەهۆی ئەوەی لە ڕابردوودا كاری له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه جیهانییه‌كان و بیانییه‌كان كردووه، باسم به‌دری له كاندیدكردنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دوورخرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی بریاردرا به كاندید كردنی باسم به‌دری بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌شێك له‌لایه‌نه شیعه‌كان نیگه‌ران و تووره‌بوون و دژی باسم به‌دری وه‌ستانه‌وه و ئه‌م هه‌وڵه‌یان ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه سیاسییه سه‌ربه‌خۆ شیعییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كاندیدكردنی باسم به‌دری بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه كارێكی هه‌ڵه و ناڕاسته، چونكه باسم به‌دری چه‌ندین كاری گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام داوه و خاوه‌ن ناوێكی پاك نییه و كه‌سێكی متمانه‌پێكراوییش نییه و ناتوانێت خزمه‌تی عێراقییه‌كان بكات.
ئه‌و هێزه شیعییانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، باسم به‌دری له ڕابردوو چه‌ندین جار كاری له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگرییه جیهانییه‌كان و بیانییه‌كان كردووه، كه ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوی پێشهاتێكی مه‌ترسیداره و ڕێگه ناده‌ین كه كه‌سێكی وه‌ك باسم به‌دری ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه گه‌وره‌یه وه‌ربگرێت.
جێی باسه باسم به‌دری، سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەرییه له عێراق و هاوكات یه‌كێكه له سه‌ركرده سیاسییه هه‌ره دیاره‌كانی حیزبی ده‌عوه‌ی نووری مالیكی و له‌ئێستاشدا بووه‌ته ناوێكی دیار و ناسراو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.