د. فایهق گوڵپی: یهكێتی ههموو گیانی فێڵ و پلانگێڕییه
بههۆی ههڵوێسته رهخنهگرییهكانی د. فایهق گوڵپییهوه هاوسهرهكهی لهنێو یهكێتی تووشی كێشه بووه و ئهو كهسایهتییه سیاسیهی كوردییش ههموو شتێكی ئاشكرا كرد
كهسایهتییهكی سیاسی كورد ئاشكرای دهكات، هاوسەرەکەی بە بەردەوامی گلەیی لە هەڵوێستی سەرکردایەتی حزبەکەی دەکات، کە مافەکانی خۆی نادەنێ و زوڵمی لێدەکەن، هۆکارەکەشی بە هەڵویستی ڕەخنەگرانەی من دەزانێت بەرامبەر بە سیاسەتی یەکێتی.
د. فایهق گوڵپی، پزیشك و كهسایهتی سیاسی كورد بڵاویكردهوه، ڕووداوی هەرەناخۆشی ساڵی 2025 بۆ من، کێشەیەکی خێزانی- سیاسی بوو، من لە ساڵی 1996 پەیوەندیم لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا نەماوە، بەڵام هاوسەرەکەم تا ئێستاش لەگەڵ یەکێتیدایه، هاوسەرەکەم بە بەردەوامی گلەیی لە هەڵوێستی سەرکردایەتی حزبەکەی دەکات، کە مافەکانی خۆی نادەنێ و زوڵمی لێدەکەن، هۆکارەکەشی بە هەڵویستی ڕەخنەگرانەی من دەزانێ بەرامبەر بە سیاسەتی یەکێتی.
ئهو كهسایهتییه سیاسییهی كورد نووسیویهتی، كه پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هاتە پێشەوە، گووتی دەبێت ئەمجارە هاوکاریم بکەیت بۆچی لە هەڵبژاردنەکانی تردا هاوکاری خەڵک دهکەیت بۆچی هاوکاری من ناکەیت؟ من گووتم یەکێتی هەمو گیانی فێڵ و پیلانگێڕییە، بڕوایان پێمەکە، چەندین جاری تر پەیمانیانداوە پلە و پۆستت بەرزبکەنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا پەیمانەکەیان بێجگە لە درۆیەک هیچی تر نەبووە، گووتی مەڵبەندی شارەزوور منیان بۆ پەرلەمانی عێراق پاڵاوتووە، من گووتم ئەوان داوای تۆیان نەکردووە بۆ ئەو پرۆسەیە، تۆ خۆت هەوڵتداوە کاندیدت بکەن، گووتی خۆیان داوا دەکەن، ئەمە ژمارە تەلەفونی کاک عومەری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزورە لەوبارەیەوەقسەی لەگەڵ بکە، کە قسەم لەگەڵ کاک عومەری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزور کرد گووتی: من مەهاباد خانم کاندیدکردوە بۆ پەرلەمانی عێراق ئەمانەوێت ژنێک لە پەرلەمانی عێراق نوێنەرایەتی هەلەبجە بکات، کاک پافڵیش بەوە رازی بووە و لەبەر تۆش پێیخۆشبوو. ئەمە لە کاتیکدا بو بڕیاربوو هەر لەسەر لیستی یەکێتی زاواکەمان خۆی بۆ پەرلەمانی عێراق بپاڵوێت، بەڵام کە مەهاباد کاندیدکرا، لەوێشەوە گیروگرفتێکی خێزانیی دروستبوو.
د. فایهق گوڵپی له درێژی بڵاوكراوهكهی ئهوهشی گێڕاوهتهوه، مندالەکانم هەندێکیان داکۆکێان لە دایکیان دەکرد و دەیانوت دەبێ هاوکاری دایکم بکەیت، هەندێکاین دژی ئەوەبون من پشتگیری دایکیان بکەم، لێرەشەوە کێشەیەکی ترمان بۆ هاتە پیشەوە، خەریکبو، ناکۆکییە خێزانییەکان زیادیان دەکرد و ئەگەری هەڵوەشانەوەی خێزان و کارەساتی تر بەرۆکی خیزانەکەمی دەگرت، بۆیە لە پێناوی ئاشتی و یەکڕیزی خێزان و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان سازان (مساوەمە) یەکم کرد، هاوکاری هاوسەرەکەمم دەستپێکرد، کە پرۆسەی ڕیکلامکردن دەستیپێکرد، چەندان زانیاریم دەستکەوت کە یەکێتی بەرنامەی نییە مەهاباد لەم هەڵبژاردنەدا دەربچێت، بە مەهابادم وت یەکێتی فێڵی لێکردوین، یەکێتی لە کاندیکردنی تۆدا چەند ئامانجێکی هەیە، نەک هەر ئامانجی ئەوەییە تۆ لەم هەڵبژاردندا دەرنەچیت و فێڵێکی تری لێکردیت، دەیەوێت پێگەی سیاسی خۆمان و باوکی هەردوکمان لە هەڵەبجە و هەورامان لاواز بکات، یەکێتی ئامانجی ئەوەبو من لەم هەڵبژاردنەدا پشتگیری هیچ لیستیکی دەرەوەی دەسەلات نەکەم و پشتگیری لیستی خۆیان بکەم بۆ ئەوەی پێگەییان بەرزببێتەوە و دەنگی زیاتر بێنن، تکایە پاشەکشە بکە با زەرەر لە نیوەدا بگەڕیتەوە، لە ماوەی سێ هەفەتدا سێ جار داواملێکرد پاشەکشێ بکات بە گوێی نەکردم.
ناوبراو له درێژهی بابهتهكهیدا باسی لهوه كردووه، لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا دانانی پۆستەری کاندیدەکان کە لەلایەن کۆمپانییەکی حزبییەوە بەڕیوەدەبرا، پۆستەری مەهاباد زۆر کەمبوو، بۆ نموونە لە سەیدسادق و دوکان یەک پۆستەری ئەوی لێنەبوو! لە دەڤەری ڕاپەڕین و لە دەڤەری گەرمیان یەکی سێ پۆستەری لێبوو! ئیدارەی گشتی یەکیتی پارەی بەسەر بەرپرس و دەزگاکاندا دابەشدەکرد بۆ ئەوەی دەنگ بە فڵان کاندید بدەن، لە هەندێک دەزگادا بە خەڵکییان وتوە ئەگەر دەنگ بەو کەسە نەدەیت دووردەخرێیەوە (فەصڵت دەکەین ! ) ئەم هەڕەشەیە تەنانەت لە ( کچی شەهیدێکی یەکێتی کراوە !) لە کاتیكدا مەهاباد تەنیا حەوت ملیۆن و نیوی بۆ سەرفکرابوو! کۆمیتە و مەڵبەند و هێزی چەکداری جۆراوجۆرو حزبی دۆستی یەکێتی ڕاسپێردرابوون دەنگ بۆ فلان کاندید بدەن، هیچ دەزگایەک ئاگادار نەکرابوو لە کاتی دەنگداندا دەنگ بە مەهاباد بدەن، بە پێچەوانەوە هەڵمەتی ڕەشکردنی مەهاباد لە لایەن کادرەکانی یەکێتییەوە بەرێوەدەچو، بۆ نموونە هەندێک دۆستی من بە بەرپرسی بازنەیەکی هەڵبژاردنی یەکێتیان وتبو،لەبەر دکتور فایق دەمانەوێت دەنگ بە مەهاباد خان دەدەین، بەرپرسی بازنەکە وتبوی دکتور مەهابادی ناوێت ئەگەر لەبەر دکتور فایق دەنگ بە مەهاباد دەدەن، دەنگی مەدەنێ.
له كۆتاییدا دهڵێت: " ئەو کاک عومەرەی کە وتی من مەهابادم کاندیکردوە، چەند جارێک تەلەفونم بۆ کرد وەڵامی نەدامەوە، ئەو کاک وەهاب هەڵبجەیەی کە سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی پاریزگای هەلەبجە بو،بە کوڕەکەمی وتبو دەمەوێت دکتور ببینم بۆ ئەوەی لەسەر هەڵبژاردن و هاوکریکردنی مەهاباد خان گفتوگۆ بکەین، منیش لەبەر بەرژەوەندی مەهاباد بەدەم داواکەی وەهاب هەڵبجەییەوە چوم، بۆ ماوەی نزیکەی سەعاتێک لە نوسینگەکەی وەهاب لە ناو خەڵکدا دانیشتم، چاوەڕوانی دیداری وەهاب بوم کەچی بانگیان نەکردم، منیش بە پێکەنین و گاڵتەکردن بە عەقڵیەتی یەکێتی نوسینگەکەم بەجێهێشت. دوجار تەلەفونم بۆ نوخشەخانی پارێزگاری هەڵەبجە کرد بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکەم لەو هەڵبژاردنەدا هاوکاری مەهاباد بکات و بۆ چارسەرکردنی کێشەی بنەماڵەکەمان هەنگاوێک هەڵبنێین، نوخشە وەڵامی نەدامەوە! ئەو برادەرو دۆستانەی کە ڕەخنەیان لەمن گرت لەبەر ئەوەی بە هۆی خێزانەکەمەوە لەو هەڵبژاردنەدا پشتیوانی یەکێتیم کرد، ڕەخنەکانیان لە جێی خۆیادابوو. هیوادارم هاوسەری هیچ کەسێکی تر مێردەکەی دوچاری ئیحراجی و (سازان بە ناچاری) مساوەمە نەکات وەک ئەوەی هاوسەرەکم ئەمجارە بە منیکرد.