پایتەخت

هەژاری دەبێتە هۆی نەخۆشی

هەژاری دەبێتە هۆی نەخۆشی
کورتە

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئەوەی خستووەتەڕوو کە فشاری دارایی دەبێتە هۆی پیربوونی بایۆلۆجی دڵ 

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی کە لە رۆژنامەی مایۆ کلینیک پرۆسیدینگسدا  ئەوەی خستووەتەڕوو کە فشاری دارایی و نەبوونی ئاسایشی خۆراک، دەبنەهۆی پیربوونی بایۆلۆجی دڵ و زیادبوونی مەترسی مردنی کتوپڕ.

 

ئەمیر لێرمان، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە و پزیشکی دڵ و خوێنبەرەکان روونیکردەوە، بەدوای نیشاندەری نوێی پیربوونی بایۆلۆجیدا دەگەڕێن، بەو پێیەی هۆکارە مەترسییە باوەکان بە تەنیا ناتوانن روودانی نەخۆشییەکانی دڵ روون بکەنەوە، رەنگە بەشێکی زۆری مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، پەیوەست بێت بە هۆکارە کۆمەڵایەتییەکان، کە لە کاتی پشکنینە پزیشکییەکاندا دەرناکەون، وەک فشارەکانی ژیان یان سەختی دەستڕاگەیشتن بە خۆراک.

 

لە توێژینەوەکەدا داتای زیاتر لە 280 هەزار نەخۆش کۆکراوەتەوە، کە تێیدا نەخۆشەکان زانیارییەکانی ژیانی تایبەتی خۆیان، وەکو فشاری دەروونی، چالاکیی جەستەیی، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، شوێنی نیشتەجێبوون، باری دارایی و ئاسایشی خۆراکیان تۆمارکردووە، بەشێکی توێژینەوەکە تەرخانکراوە بۆ جیاوازی لە نێوان تەمەنی بایۆلۆجی و راستەقینەی دڵ. بەجۆرێک کاتێک دڵ بەتەمەنترە لە تەمەنی راستەقینە، ئەوا شانەکانی دڵ بەهۆی سترێس و دڵەڕاوکێ کاریگەربووە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات.

 

لە کۆتاییدا ئەمیر لێرمان پزیشکی دڵ و خوێنبەرەکان رایگەیاندووە: تێگەیشتن لە رۆڵی راستەقینەی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان، رێگە بە پزیشکان دەدات دەستێوەردانی خۆپارێزی وردتر لەسەر ئاستی کۆمەڵگا دابڕێژن. هەروەها رەچاوی ئەو بارودۆخە کۆمەڵایەتی و ئابووریانە بکەن.

02 کانونی دووەم 2026 10:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026