به‌هۆی یارییه ئاگرینه‌كانه‌وه 300 كه‌س له عێراق بریندار بوون
ئاماری برینداربووانی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه بڵاوكراوه
ئاماری برینداربووانی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه بڵاوكراوه و تیایدا هاتووه، كه ته‌نیا به‌هۆی یارییه ئاگرینه‌كانه‌وه 300 كه‌س له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق بریندار بوونه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له شه‌وی سه‌ری ساڵ 500 كه‌س بریندار بوونه، كه 300 كه‌س به‌هۆی یارییه ئاگرینه‌كانه‌وه بریندار بوونه و 43 كه‌سی دیكه‌وه‌ش به‌هۆی فیشه‌كی گه‌رۆك و 140 كه‌سی دیكه‌ش تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتوون و بریندار بوونه و 86 ڕووداوی برینداربوون و حاڵه‌تی دیكه‌ی جیاواز هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵی 2025 تا كۆتایی ساڵی 2026 زیاتر له دوو ملیۆن و نیو تۆن یاری ئاگرین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و كه ئه‌م جۆره یاری ئاگرینانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، به‌ته‌واوی ترسناك و مه‌ترسیدارن.