له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د شه‌رع 650 ژن له سووریا كوژراون
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ کوژرانی سەدان ئافرەتی لەسەردەمی حکومڕانی ئه‌حمه‌د شه‌رع ڕاگەیاند
ڕوانگه‌ی سووری هۆشداری به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌دات و ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌ی حكومڕانی شه‌رعدا سه‌دان ژن كوژراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا و به دیاریكراوی له‌گه‌ڵ گۆرینی ده‌سه‌ڵاتی سووریا و هاتنه سه‌ر حوكمی ئه‌حمه‌د شه‌رع 650 ژن له ناوچه جیاوازه‌كانی سووریا كوژراون و زۆرینه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی گرووپه چه‌كدارییه توندره‌وه‌كانی نزیك له ده‌سه‌ڵاتی شه‌رع كوژراون و توند و تیژییان به‌رامبه‌ر كراوه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ڕوانگه‌ی سووری هاتووه، له‌و 650 ژنه‌ی كه له سووریا كوژراون، 29 له‌وانه ته‌مه‌نییان له خوار 18 ساڵه‌وه‌یه، 127 ژن له‌وانه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی كاتییه‌وه كوژراون، له سوه‌یدا 130 ژن و له ناوچه كه‌ناراوه‌كانی سووریا 100 ژن كوژراون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زۆرینه‌ی ڕووداوه‌كانی كوشتن له شاره‌كانی دیمه‌شق و حه‌له‌ب و ئه‌رتووش و لازقییه و سوه‌یدا و حه‌ما تۆمار كراون.