ئۆكراینا و ڕووسیا په‌یامی دژ به‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
سەرۆکی ڕووسیا و ئۆکراینا لەگەڵ هاتنی سەری ساڵ ڕاوبۆچوونی خۆیان لەبارەی جەنگی نێوانیان دەربڕی
له‌گه‌ل هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ هه‌ر یه‌كه له زێلێنسكی و پووتین به‌شێوه‌ی جیاواز په‌یام بۆ گه‌له‌كه‌یان ده‌نێرن و ناوه‌رۆكی قسه‌كانیان دژ به یه‌كه و ئۆكراینا پێیوایە جه‌نگ كۆتایی دێت و رووسیاش ده‌ڵێت: "ڕێككه‌وتن له ئارادا نییه و به‌سه‌ریاندا سه‌رده‌كه‌وین."
ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆكی ڕووسیا بڵاویكرده‌وه، له جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه براوه و سه‌ركه‌وتوو ده‌بین، سه‌ربازانی ڕووسیا ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسیاره‌تی پاراستنی و شه‌ڕی نیشتیمانه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه، باوه‌رمان هه‌یه به سه‌ركه‌وتنتان و نزیكین له‌وه‌ی به‌ته‌واوی سه‌ربكه‌وین، بۆیه وه‌ك هه‌میشه پاڵپشتی و پشتیوانی‌تان لێ ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆكراینا ڕایگه‌یاند، ئاماده‌ین بۆ ڕێككه‌وتنی ئاشتی كه ته‌نیا له %10ی ماوه جێبه‌جێ بكرێت و ده‌مانه‌وێت كۆتایی به‌م جه‌نگه بهێنین و به‌ره‌و ئاشتی ده‌رۆین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا پێ ده‌نێته نێو چواره‌مین ساڵی خۆی و تائێستاش هیچ ئه‌گه‌رێكی وه‌ستانی نییه و هه‌زاران كه‌س له‌م جه‌نگه‌دا بوونه‌ته قوربانی.