یه‌ك مه‌تر به‌فر باریوه و هاتووچۆی مه‌رزی كێلێ وه‌ستاوه
قایمقامی پشده‌ر لەسەر داخستنی هاتووچۆی بازرگانی و ئاسایی له ده‌روازه‌ی مه‌رزی كێلێ ڕوونکردنەوە دەدات
زیاتر له 48 كاتژمێره به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و به‌سته‌ڵه‌ك بوونی ڕێگه‌كان ده‌روازه‌ی مه‌رزی كێلێ داخراوه و قایمقامی پشده‌ریش رایگه‌یاند، یه‌ك مه‌تر به‌فر باریوه و ئه‌گه‌ر سبه‌ی باران و به‌فر نه‌بارێت ده‌روازەکە ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه بەکر بایز، قایمقامی پشدەر ڕایگه‌یاند، ڕێگه‌كان بوونه‌ته شه‌خته و هاتووچۆی بازرگانی و ئاسایی له ده‌روازه‌ی مه‌رزی كێلێ ڕاگیراوه و ئه‌گه‌ر سبه‌ی به‌فر بارین بوه‌ستێت ده‌روازه‌كه ده‌كرێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش تیمه‌كان سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كانن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 27ی 12 و دوو رۆژ پێش ئێستا قایمقامی پشده‌ر له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتییان بریاریدا به وه‌ستانی جوڵه‌ی بازرگانی و گه‌شتیاری و ئاسایی له ده‌روازه‌ی مه‌رزی كێلێ.