12 شوانكار گیرییان خواردووه
قایمقامی قه‌زای سیده‌كان زانیاری نوێی لەسەر بێ سه‌روشوێنبوونی 12 شوانكاری له چیاكانی سیده‌كان ئاشکرا کرد
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و شوانكارانه‌ی له سیده‌كان بێ سه‌روشوێن پایته‌خت په‌یوه‌ندی به قایمقامی قه‌زاكه كرد و ئاشكرا بوو، 12 شوانكارن و شوێنه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئیحسان چه‌له‌بی، قایمقامی قه‌زای سیده‌كان به پایته‌ختی ڕاگه‌یاند، 12 شوانكاره كه پیشه‌یان به‌خێوكردنی مه‌ر و ماڵاته له چیاكانی سیده‌كان بێ سه‌روشوێن ببوون، به‌ڵام دواتر به‌دواداچوونمان بۆی كرد و بۆ ئێواره ڕزگارییان ده‌كه‌ین.
قایمقامی قه‌زای سیده‌كان ئه‌وه‌شی به پایته‌خت گووت، ئامانجی چوونی ئه‌و شوانكارانه بۆ نێو چیاكانی سیده‌كان كه پره له به‌فر و ڕێگه‌كه‌ی دژواره، هێنانه‌وه‌ی مه‌ر و ماڵاته‌كانیان بووه و په‌یوه‌ندیمان پێوه كردوون و ته‌ندروستن و چاره‌نووسیان دیاره.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و قایمقامی قه‌زاكه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بۆ ئه‌م ئێواره‌یه ئه‌و 12 شوانكاره‌یه بگه‌رێننه‌وه و به‌هانایانه‌وه بچن و ڕزگارییان بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، نزیكه‌ی 2 كاتژمێر له‌مه‌وبه‌ر به‌رگری شارستانی سۆران ڕایگه‌یاند، له چیاكانی سیده‌كان 8 شوانكاره بێ سه‌روشوێنن و چاره‌نووسییان نادیاره.