سبه‌ی ماوه‌ی زیندانیكردنی شاسوار عه‌بدولواحید كۆتایی دێت
سبەینێ 29/12/2025 ماوەی زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وی نوێ کۆتایی دێت
وا بریاره سبه‌ی كۆتایی به ماوه‌ی یاسایی ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید بێت و تائێستاش دیار نییه، كه ئازاد ده‌كرێت یان نا.
سبه‌ی دووشه‌ممه 29ی 12ی 2025 ماوه‌ی ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وی نوێ كۆتایی پێدێت و ته‌واوی ئه‌و ڕێككاره یاساییانه‌ی له‌دژی گیراونه‌ته‌به‌ر وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كراوه و حوكمی خۆی خواردووه، به‌ڵام دیار نییه ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی ئازادی ده‌كه‌ن و ده‌ینێرنه ماڵه‌وه یان نا و هه‌موو گومانه‌كانیش بۆئه‌وه ده‌چن دووباره ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌ی درێژ بكرێته‌وه.
له 11ی ئابی ئه‌مساڵ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به تۆمه‌تی هه‌ره‌شه و ناوزڕاندن و به یاسای سزادانی عێراق مادده‌ی 431 له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركرا و تائێستاش چه‌ندین جار دادگه‌یی كراوه و هه‌ر جاره و به‌هۆی سكاڵا و تۆمه‌تێكی جیاواز ده‌چێته به‌رده‌می دادوه‌ر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 3ی ئاب فه‌رمانی دادگه بۆ ده‌ستگیركردنی ناوبراو به‌هۆی چه‌ندین سكاڵاوه ده‌رچوو.