بە بڕیاری محەممەد بن سەلمان ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە سعودییە بەرێوەدەچن
بۆ یەکەمجار لە سعودییە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و كریسمس بەڕێوەدەچن
به بڕیاری محه‌ممه‌د بن سه‌لمان له‌مه‌وبه‌دوا ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ و كریسمس له شاره جیاوازه‌كانی سعودییه به‌رێوه‌ده‌چێت.
محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودییه ڕایگه‌یاند، ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ و كریسمس، یان هه‌ر ئاهه‌نگێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به ئایینه جیاوازه‌كانه‌وه وه‌ك مه‌سیحی و یه‌هوودی و ئه‌وانی دیكه‌وه‌ش له خاكی سعودییه ئه‌نجام ده‌درێت و وه‌ك بۆنه‌ی گرینگ سه‌یر ده‌كرێت و به‌رێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره‌كه‌ی شازاده‌ی جێنشینی سعودییه دوای ئه‌وه دێت كه پرس و ڕاوێژ به زانایانی ئیسلامی و شاره‌زایانی ئایینه‌كه له سعودییه كراوه و هاورابوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ و كریسمس و بۆنه و مه‌راسیمی ئاهه‌نگه‌كانی دیكه به كۆمه‌ڵێك مه‌رج و ڕێنمایی به‌رێوه‌بچێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ساڵی پار سعودییه بڕیاریدا هاورده‌كردنی مادده كحولییه‌كان و خواردنه‌وه‌یان له شوێنه دیاریكراوه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاسایی بێت و ڕێگه به خواردنه‌وه‌ی مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان بدات و ئه‌م جۆره بڕیارانه‌ی سعودییه‌ش وایكردووه زۆرترین ره‌خنه ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی وڵاته‌كه له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانی ئیسلامییه‌وه بكرێت.