پایتەخت

به‌هۆی ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی شۆفێران ده‌كرێت

به‌هۆی ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی شۆفێران ده‌كرێت
کورتە

قائیمقامیەتی قەزای چۆمان داوا لە شۆفێران دەکات بەبێ شارەزابوونیان و بێ زنجیر و ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسڵ سەردانی شوێنە شاخاوییەکان نەکەن

قائیمقامییه‌تی چۆمان داوایه‌كی خێرا ئاڕاسته‌ی شۆفێران له‌كاتی چوونییان بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌كان و باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت سه‌ردانی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نه‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ قائیمقامییه‌تی چۆمان بڵاویكرده‌وه‌، ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ئەمڕۆ سنووری قەزای چۆمان و ناحییەکانی گرتووه‌تەوە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار پلەی ژێر سیلیزی لە قەزای چۆمان و ناحیەکانی، بە ڕاوێژی شارەزاییانی کەشناسی کە مەترسی لەسەر هاتووچۆکردن بە ناشارەزایی بۆ سنوورەکەمان، بەهۆی بەفر و بەستەڵەکی شەقام و ڕێگه‌کان ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە.

له‌ بڵاوكراوه‌كه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییان كراوه‌ و نووسراوه‌، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لەو کەشەدا بەبێ شارەزابوونیان بێ زنجیر و ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسڵ سەردانی شوێنە شاخاوییەکانی سنوورمان نەکەن، هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوو دوای ئاسایی بوونەوەی کەش و هەوا ڕووبکەنە نێو بەفر و چێژ لە جوانییەکانی نێو بەفری باڵەکایەتی وەربگرن.

له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران خەریکی پاککردنەوەی ڕێگه‌کانن، بەردەوامیش دەبن لە کارەکانیان هیوادارین شۆفێران پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن، تا تیمەکان بتوانن ئەرکەکانیان ڕاپه‌ڕێنن.

28 کانونی یەکەم 2025 10:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026