ئۆتۆمبێلی گه‌شتیارێكی كورد وه‌رگه‌را و گیانی له‌ده‌ستدا
ڕووداوێكی هاتووچۆ گیان له‌ده‌ستدانی شۆفێرێك و برینداربوونی 8 كه‌سی دیكه‌ی لێ كه‌وته‌وه و له‌نێو برینداره‌كان ژن و منداڵ هه‌ن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك له‌كاتی چوونی بۆ نێو به‌فر و به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌گه‌ل هاوڕێ و خزمه‌كانی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رده‌گه‌رێت و له ئه‌نجامدا گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی پۆلیسی هاتووچۆی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد، 9 هاووڵاتی له‌كاتی چوونیان بۆ ڕێگه‌ی مەرزی کێلێی قەزای پشدەری ئیدارەی ڕاپەڕین تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بن و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌دات و 8 سه‌رنشینیش به قورسی بریندار ده‌بن، برینی به‌شێكیان قوڕسه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و شۆفێره‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه ناوی سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌ده، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا هایلۆكسی پێ بووه و به‌هۆی سه‌ختی و زۆری پێچ و په‌نای ڕێگه‌كه نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی خۆی بكات و له ئه‌نجامدا وه‌رگه‌راوه و به‌هۆیه‌وه‌ش 8 كه‌س بریندار بوون و خۆیشی گیانی له‌ده‌ستدا و به‌شێك له برینداره‌كانیش ژن و منداڵن.