ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز شارێكی گه‌وره‌ی سووریای هه‌ژاند
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سووریا 21 بریندار و 8 كوژراوی لێ كه‌وته‌وه
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز یه‌كێك له شاره‌كانی سووریای هه‌ژاند و ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه و گومان ده‌كرێت ته‌قینه‌وه‌كه خۆكوژی بێت و لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاژانسی سانا، كه پێگه‌ی هه‌واڵی فه‌رمی حكومه‌تی سووریایه بلاویكرده‌وه، له شاری حمس له‌وكاته‌ی كه نوێژی هه‌ینی به‌رێوه‌ده‌چوو و نوێژخوێنان سه‌رقاڵی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ئاینییه‌كان بوون ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز مزگه‌وته‌كه‌ی هه‌ژاند و ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه و ڕاسته‌وخۆ هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ده‌ستییان به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون كرد.
ئاژانسه فه‌رمییه‌كه‌ی حكومه‌تی سووریا ئاشكرای ده‌كات، ته‌قینه‌وه‌كه له مزگەوتی ئیمام عەلی بن ئەبی تاڵیبی گەڕەکی وادی ئەلزەهەب بووه لە شاری حمس وبه‌پێی دوایین ئامار 21 نوێژخوێن بریندار بوونه و 8 نوێژخوێنی دیكه كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی ڕۆیته‌رز باس له‌وه ده‌كات، به‌رپرسانی ئه‌منی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سووریا گومان ده‌كه‌ن ئه‌و هێرشه له‌رێگه‌ی بۆمبی لكێندراو یان خۆكوژی بێت و پێیانوایه ئامانج لێی تێكدانی سه‌قامگیری سووریایه.