ئه‌حمه‌د شه‌رع و بنیامین ناته‌نیاهۆ له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌منی كۆده‌بنه‌وه
شه‌رع و ناته‌نیاهۆ له وڵاتێكی ئه‌وروپی كۆده‌بنه‌وه و ڕێككه‌وتنی ئه‌منی واژۆ ده‌كه‌ن
وا بڕیاره به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا هه‌ر یه‌كه له ئه‌حمه‌د شه‌رع و بنیامین ناته‌نیاهۆ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی ئه‌منی كۆببنه‌وه و ڕێككه‌وتنێكی گرینگ و دیبلۆماسی واژۆ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌ناڵی i24 newsی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، سووریا و ئیسرائیل به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌باره‌ی واژۆكردنی ژماره‌یه‌ك ڕێككه‌وتنی ئه‌منی و دیبلۆماسی كۆده‌بنه‌وه و پێشبینی ده‌كرێت هه‌ر یه‌كه له بنیامین ناته‌نیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ڕاگوزه‌ری سووریای نوێ كۆببنه‌وه و ڕێككه‌وتنه‌كه واژۆ بكه‌ن.
كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه باس له‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ی دێته ئاراوه وه‌رچه‌رخانێكی نوێی سیاسی ده‌بێت و به هه‌وڵ و كۆششه‌كانی ئه‌مریكایه و كۆبوونه‌وه‌كه له یه‌كێك له وڵاته ئه‌وروپیه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ئاشتی گشتگیر بێته ئاراوه، له خاكی سووریا ده‌كشێینه‌وه.