14 ده‌وڵه‌تی زلهێزی جیهان دژی ئیسرائیل وه‌ستانه‌وه
ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی دژی ئیسرائیلن به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و نوێترین پڕۆژه‌ی ئیسرائیل ددژی فه‌له‌ستین سه‌ركۆنه ده‌كرێت
خه‌ریكه ئیسرائیل تووشی شكستێكی گه‌وره له فه‌ڵه‌ستین ده‌بێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ نه‌یارانی زیاد ده‌كات و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا 14 ده‌وله‌تی زلهێزی جیهان دژی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌وه‌ستنه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌ناوی 14 ده‌وڵه‌تی زلهێزی جیهان دژی ئیسرائیل بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه، ئیسرائیل كار بۆ ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كات و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی كردووین ئه‌وان به ئاشكرا سه‌رقاڵی پێشێلكردنی ماف و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن، كه ئه‌مه‌ش له داهاتوو كاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی ده‌بێت و پێویسته ئه‌و وڵاته بوه‌ستێندرێت.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌و 14 ده‌وڵه‌ته هاتووه، ئیسرائیل سه‌رقالی دروستكردنی 19 نشینگه‌ی نوێیه له كه‌ناری ڕۆژئاوای داگیركراو بۆ جووه‌كان، كه ئه‌مه خاكی فه‌ڵه‌ستینه و ئه‌م كاره‌ش دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین و داوای ده‌ستبه‌جێ وه‌ستانی پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ین.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مانه ناوی ئه‌و 14 ده‌وڵه‌ته‌ن كه له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا واژۆیان كردووه و دژی ئه‌م پێشێلكارییه‌ی ئیسرائیل وه‌ستاونه‌ته‌وه: بەلجیکا، کەنەدا، دانیمارک، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئایسلەندا، ئێرلەندا، ژاپۆن، ماڵتا، هۆڵەندا، نەرویج، ئیسپانیا و بەریتانیا.