له كۆتایی ساڵ مووچه‌ی مانگی 10 ده‌نێردرێت
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای ساڵی نوێ و له كۆتایی ئه‌م مانگه‌شدا عێراق پاره‌كه خه‌رج ده‌كات و ره‌وانه‌ی ده‌كات
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی مانگی 10 داوه، به‌ڵام تائێستا بڕی پاره‌ی پێویست نه‌نێردراوه و وا بڕیاره له كۆتایی ساڵ پاره‌كه خه‌رج بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه له 31ی ئه‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كات و هۆكاری سه‌ره‌كییش كه تائێستا پاره نه‌نێردراوه ده‌گه‌رێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پاره‌ی ته‌واوی له‌به‌رده‌ست نییه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، له 31ی ئه‌م مانگه پاره‌ی پێویست ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بۆیه واده‌ی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر مووچه‌خۆران ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باسی له‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردن و خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی عێراق، ڕاسته‌وخۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستانیش خه‌رج ده‌كه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی عێراق سه‌ره‌رای پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌رجه جیاوازه‌كانی به‌غدا بۆ ناردنی مووچه تائێستا مووچه‌ی مانگی 10 و 11 و 12ی نه‌ناردووه و پێشبینی ده‌كرێت دوو مووچه‌ی ساڵی 2025 بفه‌وتێت و ئه‌مه‌ش لێككه‌وته و كاردانه‌وه‌ی جیاوازی ده‌بێت.