نیشانەی پەتا وەرزییەکان چین؟
لەگەڵ هاتنی سەرما پەتا وەرزییەکان فراوانتر و زیاتر دەبێت و پزیشکێکیش نیشانەکانی ئاشکرا دەکات
لەگەڵ کۆتایی هاتنی وەرزی پاییز و هەنگاونان و گەیشتن بە زستان، پەتا وەرزییەکان فراوانتر و زیاتر دەبێت و پزیشکێکیش نیشانەکانی ئاشکرا دەکات.
د. کۆیان زاهیر، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکی پەتا وەرزییەکان ڤایرۆسێکی دیاریکراوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی لە کۆتاییەکانی پاییز و سەرەتای زستان بارانێکی زۆر باری و سەرەتای پاییزیش گۆڕانکاری کەشوهەوا وەک پێویست نەبوو، گۆڕانکاریی لە ڤایرۆسەکە ڕوویدا.
ناوبراو باس لەوەش دەکات، پەتا وەرزییەکان ڤایرۆسێکی ئاساییە و ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز و زستان ئەو ڤایرۆسە گەشە دەکات و زیاتر کاریگەری لەسەر منداڵان دروست دەکات ئەوانەی کە تەمەنیان لە خوار یەک ساڵە و هاوکات ئەو کەسانەشی کە نەۆشی درێژخایەنیان هەیە تووشی ئەو ڤایرۆس ئاڵنگارییە تەندروستییە دەبنەوە.
ئەو پزیشکە سەبارەت بە نیشانە هەرە دیارەکانی ئەو پەتا وەرزییە ئاماژە بەوەش دەدات، تا و کۆکە و هەڵامەت و تەنگەنەفەسی لە نیشانە هەرە دیارەکانی ئەو پەتا وەرزییەن.