عەباس عێراقچی: ئەمریکا خۆبەزلزانە و نیازی پاک نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕەخنە لە ئەمریکا دەگرێت و دەڵێت، له كاتی به‌رێوه‌چوونی دانوستان به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسییانه مامه‌ڵه ناكه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دژی داواكاری دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵوێست ده‌نوێنێت و باس له‌وه ده‌كات، نیازییان پاك نییه و خۆسه‌پێنن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا به‌وپه‌ری خۆبه‌زلزانییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات و له كاتی به‌رێوه‌چوونی دانوستان ده‌یه‌وێت خۆی بسه‌پێنێت، ئه‌گه‌ر نیازی ڕێككه‌وتنی هه‌یه ده‌بێت یاسا و مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسییانه مامه‌ڵه ناكه‌ن و ته‌نیا سه‌رقاڵی خۆسه‌پاندنن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای له ئه‌مریكا كرد، واز له فریودانی ڕای گشتی بهێنێت و به نیازپاكی و دیپلۆماسییه‌تی ڕاسته‌قینه بێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دواجار واشنتن په‌شیمان ده‌بێته‌وه و داوای لێبووردن له‌گه‌لی ئێران ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، تا ئێستا تاران و واشنتن ده‌ستییان به دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان نه‌كردووه و هۆكاری سه‌ره‌كیش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئێران به مه‌رجی سفری یۆرانیۆمی پیتێندراو بچێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ و ئێرانیش ئه‌م مه‌رجه‌ی قبووڵ نییه.