5 هه‌زار گه‌نجی عێراقی له ڕووسیا دژی ئۆكراینا شه‌ڕ ده‌كه‌ن
هەرزارەها گەنجی عێراق چوونەتە نێو ڕیزەکانی سوپای ڕووسیا دژی ئۆکراینا شەڕ دەکەن
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا هه‌زاران گه‌نجی عێراقی به ڕێگه‌ی جیاواز له‌لایه‌ن ڕووسیاوه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندراون و ئێستا له ڕیزه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته دژی ئۆكراینا شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سوودانی ڕایگه‌یاند، تا ئێستا نزیكه‌ی 5 هه‌زار هاووڵاتی عێراق كه زۆرینه‌یان گه‌نجن چوونه‌ته پاڵ ڕیزی سوپای ڕووسیا و دژی هێزه‌كانی ئۆكراینا ده‌حه‌نگن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه و له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داوامان له ڕووسیا كردووه و له‌گه‌ڵ مۆسكۆ له‌سه‌ر هێڵین بۆئه‌وی چیتر هاووڵاتییانی عێراق له ریزه‌كانی سوپای ڕووسیا وه‌رنه‌گیرێن و كار بۆئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین ئه‌م گه‌نجانه بهێنینه‌وه عێراق و بۆ ئه‌وه‌ش ڕێككاری پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.
به‌شێك له‌و گه‌نجانه په‌یوه‌ندییان به كه‌سوكاره‌كانییان كردووه باسییان له‌وه كردووه، كه ڕووسیا ئه‌وانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێیان دراوه، وه‌ك خۆی جێبه‌جێنه‌كراوه و هۆكاری چوونیشیان بۆ ئه‌و وڵاته پاره و دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌بووه، به‌ڵام دواجار خۆیان له به‌ره‌كانی جه‌نگدا بینیوه‌ته‌وه.