كۆتایی به فێڵ و سا‌خته‌كارییه‌كانی بازاڕی ئۆنڵاین ده‌هێندرێت
بۆ کۆتایی هێنان بە ساختەکاریی، بازاری ئۆنڵاین لە هەرێمی کوردستان به یاسا ڕێكده‌خرێته‌وه
وا بریاره به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی ڕاسپێردراو بازاری ئۆنلاین له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕێكبخرێته‌وه و كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بازرگانی له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای كرد، به ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی بازاری ئۆنلاین له هه‌رێمی كوردستان و كۆتایی هێنان به فێڵ و ساخته‌كاری له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌م بابه‌ته پێكهێندراوه.
ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كاری لێژنه‌كه به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیا و شوێنانه‌ی كه كاری فرۆشتنی ئۆنڵاین ده‌كه‌ن و لێژنه‌كه له نزیكه‌وه چاودێرییان ده‌كات.
نه‌وزاد شێخ كامیل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ر شوێنێك كاری فرۆشتنی ئۆنڵاین بكات پێویسته مۆڵه‌تی یاسایی هه‌بێت و هه‌ر كه‌سێكیش مۆڵه‌تی یاسایی نه‌بێت تووشی لێپرسینه‌وه و دادگه ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، لێژنه‌كه له‌ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی په‌یره‌وێكه و دوای ته‌واوكردنی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی راسته‌وخۆ بازاری ئۆنڵاین به یاسا ڕێكده‌خرێته‌وه و فێڵ و ساخته‌كاری كۆتایی پێده‌هێندرێت.