خۆتان بۆ شه‌ڕە به‌فر ئاماده بكه‌ن و سبه‌ی شه‌و ده‌بارێت
لە سبەی شەوە بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای ده‌كات، به‌فر و باران ده‌ستپێده‌كات و شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش ده‌ڵێت: "خۆتان بۆ شه‌ڕه به‌فر ئاماده بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچه هەور دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه، به‌ڵام سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و لە کاتەکانی شەودا نمە باران لە ناوچە سنووریەکانی رۆژهەڵات و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دەستپێدەکات، لەگەڵ بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویە سنووریەکاندا, پاشان کاریگەری دابارین ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆکیش دەگرێتەوە.
كه‌شناسی له بڵاوكراوه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، له کاتەکانی بەیانی رۆژی شەممەدا ناسەقامگیری کەش زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، بەجۆڕێک پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لەنزم بوونەوە دەکەن لەگەڵ نمە باران لە ناوچە جیاجیا کاندا و بەفرێکی کەم بۆ مام ناوەند لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و نیمچە بەرزەکان دەبارێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڤاڵ سه‌دیق گه‌ڵۆزی، شاره‌زای كه‌شناسی رایگه‌یاند، له 30 و 31ی ئه‌م مانگه خۆتان بۆ شه‌ره به‌فر ئاماده بكه‌ن، چونكه شەپۆلێکی چڕی بەفربارین بەڕێوەیە ئەگەر هەیە لەسەنته‌ری هەندێ له شارە گەورەکانی هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئەگەر هەیە بەفربارین به‌شێکی زۆر لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ و سلێمانی و هەڵەبجە و هەورامان و بەرزاییەکانی شوان و بانی مەقان و قەرەهەنجیر و بەرزاییەکانی کەسنەزان و شەقڵاوە و کۆڕێ و پیرمام و کۆیە لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکووک و چیای شەنگال و بەشێک لەناوچەکانی گەرمیان بگرێتەوە، لەهەندێك شوێن و ناوچەش ئەگەری هەیە بەتێکەڵی لەگەڵ باران ببارێت.