واده‌ی كۆتایی هاتنی پشووی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕاگه‌یه‌ندرا
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی واده‌ی ده‌ستپێكردنی پشوو و كۆتایی هاتنی ڕاگەیاند
كه‌سوكاری قوتابییان و فێرخوازان له ده‌ستپێكردنی پشووی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و واده‌ی ده‌ستپێكردنی پشوو و كۆتایی هاتنیشی ئاشكرا بوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش له‌باره‌ی كۆتایی هاتنی پشووه‌كانه‌وه نووسیویه‌تی، ڕۆژی پێنج شەممە 25ی 12ی 2025 پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن دەست پێدەکات و ڕۆژی یەکشەممە 4ی 1ی 2026 دەوامی فەرمی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ خوێندنی وەرزی دووەم دەست پێدەکاتەوە.
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كه‌سوكاری قوتابییان ئاگادار ده‌كاته‌وه و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، واده‌ی ده‌ستپێكردن و كۆتایی هاتنی ئه‌و پشووانه سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ده‌گرێته‌وه و بۆیه پێویسته مامۆستایان و كه‌سوكاری قوتابییان و فێرخوازان ئاگاداری ورده‌كارییه‌كه‌ی بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 3ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌ر‌ده ڕایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆرسی یه‌كه‌م له 14 و 15ی ئه‌م مانگه‌دا به‌رێوه‌ده‌چێت و له 24ی ئه‌م مانگه‌دا كۆتاییان پێ دێت و هاوكات له 25ی 12ی ئه‌مساڵیش ڕۆژێك دوای ته‌واوبوونی تاقیكردنه‌وه‌كان ڕاسته‌وخۆ پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ ده‌ست پێده‌كات و ئه‌مساڵیش پێچه‌وانه‌ی ساڵانی ڕابردوو تاقیكردنه‌وه‌كان زووتر ئه‌نجام ده‌درێن و به‌ر له هاتنی 2026 كۆتاییان پێ ده‌هێندرێت.