شاندی پارتی دوای 15 كۆبوونه‌وه به‌غدا به‌جێده‌هێڵێت
تا ئێستا شاندی باڵای پارتی زیاتر له 15 کۆبوونەوەی لە بەغدا بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەنجامداوە
شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق ماوه‌ی دوو ڕۆژه له به‌غدایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند، ئه‌م ئێواره‌یه شانده‌كه‌ی پارتی كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ل لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌هێنێت و تائێستا زیاتر له 15 كۆبوونه‌وه‌ی گرینگی‌یان ئه‌نجامداوه و زیاتر له 5 داواكارییان له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق هه‌بووه و ناوه‌ڕۆكی كۆی كۆبوونه‌وه‌كانیش زیاتر په‌یوه‌ست بووه به داهاتووی عێراق.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسسییه‌كانی عێراقه‌وه نووسیویه‌تی، شاندی پارتی داوای له لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق كردووه كه یاسای نه‌وت و گاز ده‌ربكرێت، مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت، یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه، كورسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شایسته دابه‌ش بكرێت، به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی ساڵی نوێ گره‌نتی بكرێت و پۆستی سه‌رۆككۆماریش یه‌كلایی بكرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی دووشه‌ممه شاندێكی پارتی به سه‌رپه‌رشتی فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و به ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌كه له ئومێد سه‌باح و نه‌وزاد هادی و فارس عیسا و فوئاد حوسێن به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن و ئه‌م ئێواره‌یه‌ش دوای ئه‌نجامدانی زیاتر له 15 كۆبوونه‌وه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كانییان ده‌هێنن.