پۆلیسی هه‌ولێر: پلانێكی ئەمنی تۆکمەمان بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ داڕشتووە
پۆلیسی هه‌ولێر پلانێكی تۆكمه بۆ سه‌ری ساڵ داده‌ڕێژێت
له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ و ڕاگه‌یاندنی پشوو بۆ ڕۆژانی سه‌ری ساڵ پۆلیسی هه‌ولێر كه‌وته‌خۆی و پلانێكی ئه‌منی تۆكمه‌ی داڕشتووه، تا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو ئاماده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بە هاوكاری و هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگریی شارستانی و تێكڕای هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەمان بۆ بۆنەکانی سەری ساڵ داڕشتووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاره‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، له پلانە ئەمنییەكەدا تیمەكانمان لە ناوشاردا لە ئامادەباشیی تەواودا دەبن و رێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن، وێڕای ئەوەی مەفرەزەی گەڕۆك كە لەناو كۆڵان و گەڕەكەكاندا بە بەردەوامی دەگەڕێن، هێزە هاوبەشەكانمان لەو شوێنانەی ئاهەنگیشیان تێدا ساز دەکرێت، رێوشوێنی پێویستی ئەمنی دەگرنە بەر.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پۆلیسی هه‌ولێر چه‌ند ڕۆژێكه پلانه‌كه‌ی داڕشتووه و هه‌ر ئه‌و كات په‌سه‌ندكراوه و چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.