پایتەخت

شۆفێران له‌ سزای دارایی ده‌به‌خشرێن

شۆفێران له‌ سزای دارایی ده‌به‌خشرێن
کورتە

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی له‌ سزای دارایی شۆفێران خۆش دەبێت

به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێوه‌ هاتووچۆی سلێمانی بریاری لێخۆشبوونی بۆ به‌شێك له‌ شۆفێران ده‌ركرد و ئاگادارییشیان ده‌كاته‌وه‌، به‌خشینه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، ئاگاداری هاووڵاتییانی بەڕێز دەکەینه‌وه‌، بەهۆی نزیک بوونەوەی کۆتایی ساڵ لە ڕێکەوتی 24\12\2025، ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر یەکی دوانیوه‌ڕۆ، تا دەست پێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ساڵی نوێدا، هیچ جۆرە پسولەیەک لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان نابڕدرێت.

هاتووچۆی سلێمانی باس له‌وه‌ ده‌كات، ئەو هاووڵاتییانەی لەو ماوەیەدا مامەڵەکانیان تووشی سزای دواکەوتن دەبێت دەبەخشرێن لە سزای دواکەوتن بە پێی ناوەڕۆکی نووسراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بریاره‌كه‌ی هاتووچۆی سلێمانی وەک نوێکردنەوەی مۆڵەت یان ساڵیانەی ئۆتۆمبێل و مامەڵەکانی دیكه‌ی هاتووچۆ ده‌گرێته‌وه‌.

24 کانونی یەکەم 2025 16:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026