سوودانی له وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بێ هیوا كرا
سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچ هیوایه‌كییان به به محه‌ممه شیاع سوودانی نه‌به‌خشیوه کە ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق
تائێستا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هیچ هیوایه‌كییان به به محه‌ممه‌د شیاع سوودانی نه‌به‌خشیوه بۆئه‌وه‌ی دووباره ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و له نوێترین گۆڕانكاریشیدا ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی سوودانی قبووڵ نه‌كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئیبتیسام هیلالی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له پشكی دەوڵەتی یاسا رایگه‌یاند، سوودانی ده‌ستپێشخه‌ری كردووه تا ویلایه‌ته‌كه‌ی دووباره بۆ درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی قبووڵ نه‌كردووه و نایه‌وێت دووباره سوودانی ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی نێو ماڵی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دووباره سوودانی نه‌كرێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌ی پێ نه‌به‌خشرێت.
ئیبتیسام هیلالی جه‌ختی كرده‌وه، ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌ر به‌ربژێركردنی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پاشگه‌زنه‌بووه‌ته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مالیكی ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیران و هه‌م پشتیوانی لایه‌نه كوردییه‌كان، هه‌میش لایه‌نه سونییه‌كانی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دژی سوودانین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بریتییه له‌وه‌ی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سوودانی دۆخی ئابووری عێراق تێكچوو و زۆرینه‌ی بریاره‌كانی سوودانیش نادروست و ناپێویست بوونه، بۆیه نایانه‌وێت متمانه‌ی پێببه‌خشن و ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره بكه‌نه‌وه.