وهزارهتی دارایی بهتوندی وهڵامی میدیای یهكێتی دایهوه
وهزارهتی دارایی نیگهرانه له ههواڵێكی میدیای یهكێتی و بە توندی وەڵامی دەداتەوە
وهزارهتی دارایی بهتوندی وهڵامی میدیای یهكێتی دایهوه
وهزارهتی دارایی نیگهرانه له ههواڵێكی میدیای یهكێتی و داوا دهكات، بههیچ شێوهیهك وهزارهتهكهیان تێكهڵی كێشه و ململانێ و ناكۆكییه سیاسیهكان نهكرێت و بهپێچهوانهوه ههڵوێستیان دهبێت.
ئێوارهی ئهمڕۆ سێشهممه وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، لەمیانی گەشتی هەواڵەکانی ڕۆژی دووشەممەی کاتژمێر 12ی کەناڵ 8 دا، یەکێک لە بێژەرانی ئەو كەناڵە بەسەرسوڕمانەوە دەڵێت وەزیری دارایی و ئابووری چی بۆ چەمچەماڵ کردووه، بۆیه بەپێویستمانزانی بۆ ئەو کەناڵە و بێژەرەکەی و ڕای گشتی ڕاستییهكان بخهیهنهڕوو و داواش دهكهین وەزارەتی دارایی تێکەڵ بە کێشە و ململانێ سیاسییەکان نهكرێت.
وهزارهتی دارایی نووسیویهتی، لەبوودجەی دیاریکراوی عێراق بۆ ساڵەکانی ( ٢٠٢٥/٢٠٢٤/٢٠٢٣ ) کە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەرداوە بەهەموو لایەنەکانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە لە بڕگەی تایبەت بە ( مینح و ئیعانات ) دا هیچ پشکێکی بۆ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دانەناوە ( بەخشین ) ، بۆیە نەحکومەتی هەرێم و نە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە سنووری بوودجەی دیاریکراودا مافی هیچ جۆرە بەخشینێکی نییە ( بۆ کەناڵی ٨ ی بێ زانیاری دەکرێت بگەڕێنەوە بۆ ناوەڕۆکی یاسای بوودجەی ٢٠٢٥،٢٠٢٤،٢٠٢٣ ) . وەزارەتی دارایی و ئابووری وەک لایەنێکی فەرمی حکومەتی هەرێم هەر بوودجە و پارەیەک تەرخان بکات بۆ هەر ناوچەیەک بێجگە لە پابەند بوون بە خاڵی یەکەم ، دەبێت بە پێی ڕێکار و یاسا و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێم بێت و لە رێی پێشکەش کردنی داواکاری فەرمییەوە بێت، لەماوەی شەش ساڵ و پێنج مانگی ڕابردوودا سەرباری هەموو ئەو کێشە و قەیرانانەی کە بەهۆی ئابڵوقەی ئابووری عێراقی فیدراڵەوە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە ، لەسنووری چەمچەماڵ و دەورو بەری یەک بەرد نەخراوەتە سەر بەردێک بەبێ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.
له بڵاوكراوهكه ئهوهش هاتووه، تەنها لەساڵی ٢٠٢٥ دا وەک وەزارەتی دارایی و ئابووریی ڕەزامەندیمان لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی ١٦٠ ملیار دینار بۆ سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانی ناوچەکە ( چەمچەماڵ ) داوە، کە زۆرینەیان بەر سێکتەری شارەوانی و ڕێگاوبان کەوتووە، ئەوە جگە تەرخانکردنی ملیاران دیناری تر بۆ سێکتەرەکانی تەندروستی و کشتوکاڵ و پەروەردە و کارەبا و خوێندنی باڵا. بۆ ڕاستی و دروستی دەکرێت کەناڵ ( ٨ ) بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو فەرمانگانە بکات، وەک وەبیرهێنانەوەیەک، ئەوە وەزارەت و وەزیری دارایی بوون، کە دوا شەڕیان لەسەر خەرجکردنی بوودجە بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کرد و ڕێگریەکەش لەبندەستی چەمچەماڵەوە بوو بەتەرخان نەکردنی سیولەی پێویست بۆی. کەناڵی ( ٨ ) و هاوشێوە پۆپۆلیستەکانی دەتوانن بەدواداچوون بۆ دەرئەنجامی کارەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە سنووری چەمچەماڵ بکەن، سەردانی زانکۆی چەرموو هەتا یەک بەیەکی فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان بکەن و بزانن ئەوەی بەبێ دەنگ و بەکرداری خزمەتی چەمچەماڵ و دەوروبەرەکەی کردووە کێ بوون ؟. وەک هەمیشە دووپاتی دەکەینەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەشێک نییە لە کێشە و ململانێ سیاسییەکان، لەماوەی ڕابردوودا بێلایەنی خۆی پاراستووە و دەیپارێزێت، تەنها ڕێگەی کوردایەتی گرتووەتەبەر و لێی لانادات، بۆیە چەند بارەی دەکەینەوە ئێمە لە کێشمەکێشمی سیاسی و مزایەدات دوور بخەنەوە. پێشمان وایە ئەگەر گرنگیپێدانی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان نەبوایە کارەساتی چەمچەماڵ گەورەتر دەبوو.
له كۆتاییدا وهزارهتی دارایی باس لهوه دهكات، دوا خزمەت کە وەزارەتی دارایی و ئابووری پێشکەش بە چەمچەماڵی کردبێت، لەسەر داوای سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری چەمچەماڵ پێشینەی هەموو فەرمانگەکانی سنووری چەمچەماڵی بە ( استثناء ) خەرج کردووە پێش هەموو دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان. بەکورتی و بەپوختی هەرچی لەدەسەڵاتی وەزارەتی دارایی بێت بۆ ئەو ناوچەیە کردوویەتی و لەمەودواش ئەیکات ، هەموو ڕێگریەکانیش نەک لە وەزارەتی دارایی نییە بەڵکوو لەدەوروبەری چەمچەماڵ بوون. جەختیش دەکەینەوە هەرکەس و لایەنێک تەشهیر و بوختان بە وەزارەتمان بکات بێ وەڵام نابین.