واده‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئاشكرا بوو
وا بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ پله به‌رزركردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی و سه‌ربازی ده‌ست پێبكاته‌وه
وا بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ پله‌به‌رزركردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی و سه‌ربازی ده‌ست پێبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری له نووسراوێكی فه‌رمیدا كه ئاڕاسته‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كانی كردووه موژده‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاندووه و نووسیویه‌تی، به مه‌به‌ستی دابینكردنی ماف و شایسته داراییه‌كانی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی سه‌ربازی و شارستانی له دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسا بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی فیدڕاڵی له ساڵی 2026 زانیاری و خشته‌ی تایبه‌تمان بۆ بنێرن.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی هاتووه، كه له‌مڕۆوه تا 20 رۆژی دیكه پێویسته ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ی نووسراوه‌كه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه خشته‌ی نێردراو پڕ بكه‌نه‌وه و بۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی بنێرنه‌وه، تا ئه‌وانیش كۆی خشته و زانیارییه‌كان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بنێرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ساڵی 2016 به بڕیارێكی فه‌رمی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان راگیرا و 425 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر پرۆسه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان راگیرا.