به‌هێزترین شه‌پۆلی سه‌رما كوردستان ده‌گرێته‌وه
کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو و سەری ساڵی نوێ بڵاوکرایەوە و تێیدا به‌هێزترین شه‌پۆلی سه‌رما كوردستان ده‌گرێته‌وه
له كۆتایی ئه‌مساڵ شه‌پۆلێكی به‌فر و باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه و له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووش شه‌پۆلێكی به‌هێزی سه‌رما ده‌گاته ناوچه‌كه و كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستانیش كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كه‌شی ئاسمانی بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه و سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچەکانی باشووری عێراق، پاشان بۆ کاتەکانی درەنگ کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک و دواتر شان بۆ کاتەکانی بەیانی چوارشەممە کاریگەری لاواز دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رده‌وام ده‌بن له دابه‌زین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، له 28ی 12ی 2025 پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و باران بارین بە رێژەیەکی باش ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و سەرەتاش زیاتر شەپۆلێکی باراناوییە و چاوه‌روانیش ده‌كرێت بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان ببارێت.
ئه‌و شاره‌زای كه‌شناسییه ئاشكرای ده‌كات، دوای ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه‌ی باران بارین لەنێوان 1ی 1ی 2026 تا 5ی 1ی 2026، کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی جەمسەری باکور بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ ده‌بێته‌وه و شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین ڕوو ده‌كاته هەرێمی کوردستان و وڵاتانی باکوری ناوچەکە لەم شەپۆلەدا چاوه‌روان ده‌كرێت له سەنتەری بەشێک له شاره‌كان یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ ببارێت.