وادەی کردنەوەی جووتسایدی گۆمەسپان ئاشکرا بوو
لەگەڵ دەستپێکردنی سەری ساڵی نوێ پڕۆژه‌ی جووتسایدی هه‌ولێر – گۆمه‌سپان دەکرێتەوە
وا بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو پڕۆژه‌ی جووتسایدی هه‌ولێر – گۆمه‌سپان به‌ڕووی شۆفێراندا بكرێته‌وه و پڕۆژه‌كه چه‌ند ورده‌كارییه‌كی كه‌می ماوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، كاركردن لە پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر- گۆمەسپان تەواو بوو، لە ئێستادا سەرقاڵی هێڵكاری و چەند وردەكارییەكی ترن لە پڕۆژەكە و سەرەتای ساڵی نوێ دەكرێتەوە و له ئێستادا دەست كراوە بە شۆردنی رێگەكە و ئامادەكاری بۆ هێلكاریكردن، تەنیا كارێك مابێت تەواوكردنی دەروازەی هەولێر و بەشێك لە پردەكەی چوارڕیانی گۆمەسپانە كە پێشبینی دەكرێت ئەو بەشەیان لە 10 بۆ 15 ڕۆژی تەواو بكرێت.
جێی باسه، رێگەكە 16 كیلۆمەتر درێژە، پانی هەر لایه‌نێكی 10 مەتر و 75 سانتیمەترە، پڕۆژەكە سێ چینی قیركردنی هەیە و بە هەرسێكیان دەبێتە قیرتاوێك، بەرگەی ئەو هەموو بارهەڵگر و هاتوچۆیەك بگرێت و سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو رێگەیە تەواو دەكرێت و دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییان، كە بە باشترین كوالێتی و ستاندارد دروست كراوە و. خێرایی لێخوڕین 100 كیلۆمەتر لە سەعاتێك دەبێت و لەگەڵ رێگەی گۆمەسپان- سماقووڵی پێك دەگاتەوە، دوو هەزار كرێكار بەردەوام كاری تێدا دەكەن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئەو دووسایدە، لە چوار پرد و یەك ئەندەرپاس، 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆی پێكدێت و پڕۆژەكە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژەی دووسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی كاری تێدا دەكرێت و بە تەواوبوونی، ڕێگەی هەولێر تا سماقووڵی بە درێژیی 38 كیلۆمەتر دەبێتە دووساید.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی جووتسایدی هه‌ولێر _ كۆیه موژده‌ی دروستكردنی جووتسایدی هه‌ولێر _ گۆمه‌سپانی دا و ئه‌مه‌ش به هاوتەریبی لەگەڵ هەردوو پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی سنوورەكە، جووتسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی و جووتسایدی ڕێگەی سەرەكی هەولێر- كۆیە.