زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایانی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك دابه‌ش ده‌كرێت
هاوشێوەی مامۆستایانی شارەکانی کوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم زەوی بەسەر مامۆستایانی کەرکووک و ناوچه دابڕێندراوه‌كان دابەش دەکات
وا بڕیاره مامۆستایانی سیسته‌می خوێندنی كوردی له كه‌ركووك له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زه‌وییان پێبدرێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌كاری پێویست كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ته‌واوی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان هاوشێوه‌ی مامۆستایانی هه‌رێمی كوردستان زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت و جگه له‌وه‌ش 2159 مامۆستای وانه‌بێژ كراون به گرێبه‌ست.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تائێستا 1 ملیار و 800 ملیۆن دیناری بۆ پێداویستییه‌كانی خوێندنی كوردی له كه‌ركووك ته‌رخانكردووه و كار بۆ به‌ره‌و پێشبردن و گه‌شه‌سه‌ندنی خوێندنی كوردی له شاره‌كه‌دا كراوه.