پۆلیسی هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی میران به‌كر لێكۆڵینه‌وه ده‌كات
پۆلیسی هەولێر: میران بەکر لە لایەن چەند چەکدارێکی یەکێتییەوە دەستگیرکرابوو
دوای ئه‌وه‌ی سكرتێری رۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن چه‌كدارانانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ستگیر ده‌كرێت و ئازار ده‌درێت، پۆلیسی هه‌ولێر له بڵاوكراوه‌یه‌كدا هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر له سه‌روه‌ری یاسا دڵنیا ده‌كاته‌وه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، هاووڵاتی میران بەکر عبدالرحمان، کە کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە و پێشتر سکرتێری رۆژنامەوانی بەرێز وەزیری پێشمەرگە بووە و ئەندام و کادری یەکێتییە، درەنگانی شەوی هەینی 19ی کانوونی یەکەمی 2025، لە سنووری بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەلایەن چەند چەکدارێکی خۆیانەوە دەستگیر کراوە و ئازاردراوە و دوای ماوەیەک ئازاد کراوە.
له‌باره‌ی تۆماركردنی سكالای یاسایی له‌لایه‌ن میران به‌كره‌وه ئاماژه به‌وه دراوه، لە هەبوونی سکاڵای یاسایی، پۆلیس و و لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنی لێکۆڵینەوە و رێکارەکانی پێویست دەگرنەبەر بۆ دەرخستنی راستی و سەروەرکردنی یاسا بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان.
پۆلیسی هه‌ولێر دڵنیایی ده‌دات و نووسیویه‌تی، هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک ڕێگه نادرێت هیچ کەس و لایەنێک هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش بدات و ئازادی کەسی و کەرامەتی هاووڵاتییان بە هیچ بیانوێک پێشێل بکات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنی شه‌ممه میران به‌كر، سكرتێری پێشووی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، لەلایەن هێزی پاراستنی مەکتەب سیاسی یەکێتی هەولێر ڕفێندرام و تورەگە کرایە سەرم و بە بۆکس لێیاندام و بۆ ماوه‌ی 6 كاتژمێر له‌لایان مامه‌وه، سەرەتا لە نزیك باڵەخانەی مەکتەب سیاسی یەکێتی کە بە کۆشکی سپی ناسراوە، چوومه دووکانێك تا شت بکڕم، دواتر هێزیکی یەکێتی کە ئەرکی پاراستنی مەکتەب سیاسی یەکێتییە لە هەولێر، هێرشیان کرده سه‌رم و تورەگەیان لەسەرم ناوە، نەمزانی منیان بردە کوێ و بەردەوام جوێنیان پێدام و لێیاندام و سووکایەتیان پێدەکردم، دواتریش لە شوێنێکی دوور منیان فڕێ‌دا.