له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا باران ده‌بارێت
دوێنی دوایین رۆژی وەرزی پاییز بوو و ئەمڕۆ یەکەم رۆژی زستان دەستپێدەکات، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە
یه‌كێك له شاره‌زایانی كه‌شناسی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌پۆلێكی لاوازی باران بارین ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و نم نم باران ببارێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌ڤاڵ سه‌دیق گه‌ڵۆزی، شاره‌زای كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه، لە درەنگانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە و به دیاریكراوی له ڕێكکەوتی 24ی 12ی 2024، بۆ کاتی بەرەبەیان ئاسمان لەناوچەکانی پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باشووری پارێزگای هەولێر و موسڵ و بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و کۆیە و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر بۆ هەوری تەواو ده‌گۆڕێت و شەپۆلێکی بارانبارینی لاوازی کورتخایەن ڕوو لەو ناوچانەی هەرێم دەکات.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی زیاتر ڕوونیكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بە پلە یەک کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر تەواوی ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک و باشووری پارێزگای هەولێر هەیە، بەتایبەت لەکەرکووک و دەورووبەری ئەگەری نمە باران بۆ بارانی مامناوەند هەیە و له كۆی ناوچه‌كانی دیكه‌ش ئەگەری نمە باران هەیە.
له‌باره‌ی كۆتایی هاتنی شه‌پۆله‌كه نووسیویه‌تی، شەپۆلەکە کورتخایەنە و لە کاتەکانی پێش نیوەڕۆ بەرەو لاوازبوون دەچێت و لەهەندێك ناوچە کاریگەرییەکەی هەتا دوای نیوەڕۆ بەدواوە دەبێت.