ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی زستانه
بەگوێرەی زانیارییە فەلەکییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئێوارەوە لە نیمچە گۆی باکووری زەوی وەرزی زستان دەست پێ دەکات.
له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه وه‌رزی زستان و هاتنی سه‌رما و سۆڵه ده‌ستپێده‌كات و وه‌رزی پاییز و گه‌ڵاڕێزان كۆتایی دێت و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و هاوكات گۆڕانی كاتی ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژ زیاتر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئەژی چەتۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی فەلەکناسی ڕایگه‌یاند، له دوای كاتژمێر 6ی ئه‌م ئێواره‌یه دیارده‌ی وه‌رگه‌ڕانی زستانه له نیمچه گۆی باكووری زه‌وی ده‌ست پێده‌كات و ده‌كه‌وینه نێو وه‌رزی زستان و ماڵئاوایی له پاییز ده‌كه‌ین.
ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات، ساڵانه له‌گه‌ڵ درێژترین شه‌وی ساڵ موژده‌ی هاتنی زستان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت و كۆتایی به وه‌رزی پاییز دێت و به‌گوێره‌ی فه‌له‌كییه‌كانیش درێژترین شه‌وی ساڵ ده‌كه‌وێته شه‌وی 20 له‌سه‌ر 21، یان 21 له‌سه‌ر 22 و هه‌ندێك جاریش درێژترین شه‌وی سال 22 له‌سه‌ر 23 ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌یان ده‌گمه‌نه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 21ی كانونی یه‌كه‌می 2025 یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی زستانه له هه‌رێمی كوردستان و تێكڕای نیوه‌گۆی باكووری زه‌وییه.
شه‌وی رابردوو له چه‌ندین ناوچه‌ی جیاوازی هه‌رێمی كوردستان یادی شه‌وی یه‌ڵدا وه‌ك درێژترین شه‌وی ساڵ كرایه‌وه و پێشوازی له هاتنی یه‌كه‌م ڕۆژی وه‌رزی زستان كرا.