بكوژی پێشمه‌رگه‌كه‌ی پیره‌مه‌گروون خۆی ڕادەستی هێزەکانی یەکەی 70 کرد
ئەو پێشمەرگەیەی شەوی ڕابردوو لەسەر دەمەقاڵێ پێشمەرگەیەکی هاوڕێی کوشت، خۆی ڕادەستی هێزەکانی یەکەی 70 کردووە و دەستگیر کرا.
دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو دوو پێشمه‌رگه ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان و یه‌كێكیان ئه‌وی دیكه ده‌كوژێت، بكوژ خۆی راده‌ست ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی هێزەکانی یەکەی 70 ڕایگه‌یاند، ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كه‌ی له نێو پڕۆژه‌ی ئاوی پیره‌مه‌گروون له‌كاتی ئه‌ركدا كوشت، خۆی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 كردووه و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و تیمه‌كانی به‌دواداچوون له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستییان به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ بكوژ كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ڕووداوه‌كه ئاشكرای كرد، ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه خه‌ڵكی قه‌ڵادزێن و پله‌ی نائیب زابتیان له‌نێو هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 هه‌بووه و پێشووتر هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌نێواندا نه‌بووه، به‌ڵام دوێنێ شه‌و له‌سه‌ر شتێكی بچووك بووه‌ته كێشه‌یان و چه‌كییان له‌دژی یه‌كتر به‌كارهێناوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كوژراو ناوی عومه‌ر حه‌مه خدر ئه‌میره و ته‌مه‌نی 44 ساڵه و خێزانداره.