د. هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانی: بەهۆی کارەساتی لافاوەکە هیچ ئاهەنگێکی سەری ساڵ ناگێڕین
له سلێمانی هیچ ئاهه‌نگێكی سه‌ری ساڵ ئه‌نجام نادرێت
دوای ئه‌وه‌ی لافاو كاره‌ساتی له چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كیه و شۆرش نایه‌وه و هه‌زاران خانه‌واده بێ ماڵ مانه‌وه و زه‌ره‌رێكی زۆرییان كرد، پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا هیچ بۆنه و ئاهه‌نگێكی فه‌رمی له سلێمانی ئه‌نجام نه‌درێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه د. هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی بڵاویكرده‌وه، بە بۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)و، هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایانی مەسیحیمان و هەموو خەڵکی پارێزگای سلێمانی و کوردستان و جیهان دەکەین.
پارێزگاری سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، لە بەر ئەو کارەسات و ڕووداوە ناسۆرانەی لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ئیدارەی سەربەخۆیی گەرمیان ڕویانداو، قوربانیی و برینداربوون و زیانی زۆری لێکەوته‌وه بڕیاردراوه هیچ ئاه‌نگێكی فه‌رمی له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌نه‌بردرێت.
ناوبراو دڵنیایی ده‌دات و له بڵاوكراوه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، لە پێناوی پشتیوانی و دەربڕینی هاوخەمی بۆ هەمووان، وەک پارێزگای سلێمانی دڵنیاتاندەکەینەوە، کە هەموو ڕێکارێکی پێویستیی کارگێڕیی و ئارامی و ئاسایش و خزمەتگوزاری پێویست گیراونەتەبەر، بەڵآم هیچ بۆنە و ئاهەنگێکی فەرمی لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بەڕێوەنابرێن.