سبه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن
وا بڕیاره له سبه‌یه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین بكرێت
وا بڕیاره له سبه‌یه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بڵاویكرده‌وه، بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ھەولێر، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی «ناوخۆی ھەرێم» دەکاتەوە، سبەى یەکشەممە 21/12/2025، دەست بە دابەش کردنی مووچەکانیان دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو، دەتوانن سبەی سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 12ی 2025.
له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه داوا كراوه، كه بەهۆى پشووەکانى سەرى ساڵ کرێکاران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانى بانکى ناوبراو بکەن بۆ ئەوەى مووچەکانیان نەکەوێتە ساڵی نوێ.